Seminar 1: Tips for applying to the Top Universities.
یەکەم وتاری زیلەمۆ: شێوازی ئەپڵای کردن بۆ باشترین زانکۆکانی جیهان
هەروا كە پێشتر بڕیارمان دابوو، زنجیرە وتاری زانستی لە ڕێگەی زیلەمۆوە دەست پێدەکات. لێژنەی بەڕێوەبەرایەتیی ڕێکخراوی زانستیی زیلەمۆ، یەكەمین وتاری تەرخان کردووە بۆ وەڵامدانەوە بە پرسیارەكانی خۆیندكاران سەبارەت بە شێوازی ئەپڵای كردن بۆ زانكۆكانی دەرەوەی وڵات. ئەم كۆبوونەوەیە لە ڕێگەی ڤیدیۆ كۆنفڕانسەوە، بە زمانی كوردی و بە شێوەی ڕاستەوخۆ پێشكەش دەكرێت
بەشداری بۆ هەمووانە و لەم كۆبوونەوەیەدا ٤ كەس لە ئەندامانی گرووپی «بەرەو باشترین زانكۆكانی جیهان» سەبارەت بە تەجروبەی خۆیان قسە دەكەن. پاشان، بەشداربووان دەتوانن پرسیارەكانی خۆیان بکەن
لە یەکەم سێمینار دا تەنیا ١٠٠ کەس دەتوانن بەشداری بکەن.
تكایە بۆ بەشداربوون لە وتارەکەدا بچنە ئەم لاپەڕە:
Conference Room
سەرکەوتنتان ئاواتمانە
لێژنەی بەڕێوەبەرایەتی پلاتفۆرمی زیلەمۆ