Seminar 15: 5G Mobile Network and its Impact

دوکتور کەریم عەرەبی دامەزرێنەر و بەڕێوەبەری کۆمپانیای Atlazo یە کە لەسەر پەرەدانی integrated circuit بە هێزی زۆر کەم (ultra-low) و پێشکەوتووترین نەرمامێرەکانی ژیریی دەستکرد کار دەکات. پێشتر جێگری بەشی توێژینەوە و پەرەدان لە کۆمپانیای مەزنی کواڵکۆم بووە. دوکتور کەریم بەڕێوەبەری جێبەجێکاری Appulse Power بووە کە دیزاینێرێکی پێشەنگی چیپی سێمی كۆنداكتۆرە. دوکتور کەریم هەروەها جێگری سەرۆکی Dialog Semiconductor بووە کە لەسەر بەرهەم و تەکنۆلۆژیی نوێ کار دەکات. بەڕێزیان لە PMC Sierra و Cirrus Logic بەرپرسیارەتیی تەکنیکی بووە و یەکێک لە دامەزرێنەرانی Opmaxx بووە کە تیمێک بووە لە بواری دیزاین و تاقیکردنەوەی mixed-signal کاری کردووە.
دوکتور کەریم لە بواری ئەندازیاری كارەبا لە زانكۆی پۆلیتەكنیكی تاران لیسانس واتە بەچلێری وەرگرتووە. پاشان، مەستێر و دوكتورایان لە بواری ئەندازیاریی کارەبا لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی مۆنتریاڵی کانادا وەرگرت. ئێسیا یەکێک لە وتاربێژە سەرەکییەکانی کۆنفرانسەکانە و زیاتر لە سەد وتاری لە ژۆرناڵە جێمتمانەکان و کۆنفرانسە نێونەتەوەییەکان پێشکەشکردوون و چەندین داهێنانیشی تۆمار کردووە.
بۆ بەشداری لەو وتارەدا دەتوانن سەردانی ماڵپەڕی كۆنفرانسەكانی زیلەمۆ بكەن:
Conference Room
سەرکەوتنتان ئاواتمانە
لێژنەی بەڕێوەبەرایەتی پلاتفۆرمی زیلەمۆ