کاریگەری لاوەکی نوێی دەرمانە بەناوبانگەکان دۆزرایەوە: دەرمانی دژە هەوکردن دەتوانێت ببێتە هۆی ئازاری درێژخایەن

هەر کاتێک سەرئێشەت هەبوو، پشتت ئازاری بوو، هەوکردنی جومگەکانت بوو، یان تات هەبوو، ئەگەری ئەوە هەیە کە هەندێک دەرمانی دژە هەوکردن بخۆیت. وەک دەرمانی دژە هەوکردنی ناستیرۆید (NSAID)، کە باوترین جۆری دەرمانی دژە هەوکردنە. بەپێی ئامارەکانی کۆمەڵەی گەدە و ڕیخۆڵەی ئەمریکی، نزیکەی
30 ملیۆن ئەمریکی ڕۆژانە بۆ کەمکردنەوەی ئازار یان ناڕەحەتی ئەم دەرمانانە دەخۆن.

 باوترین جۆرەکانی دەرمانی NSAID بریتین لە ئەسپرین، ئیبوپرۆفین (بە شێوەیەکی باو بە ئەدڤیل ناودەبرێت)، و ناپرۆکسێن (بە ناوی مارکەی Aleve و Naprosyn ناسراوە). بەڵام سەرەڕای ناوبانگیان، ئەم دەرمانانە دەتوانن کاریگەری لاوەکییان هەبێت.

بەپێی زانیارییەکانی زانکۆی ماکگیل و هاوکارەکانی لە ئیتاڵیا، بەکارهێنانی دەرمانی دژە هەوکردن و ستیرۆید بۆ چارەسەرکردنی ئازار لەوانەیە مەترسی تووشبوون بە ئازاری درێژخایەن زیاد بکات. دۆزینەوەکانیان شێوازە تەقلیدییەکانی کەمکردنەوەی ئازار دەخاتە ژێر پرسیارەوە. چاکبوونەوەی ئاسایی لە برینێکی سەخت بریتییە لە هەوکردن، و ئەو دەرمانانەی کە ڕێگری لەو هەوکردنە دەکەن لەوانەیە ببێتە هۆی ئازارێکی قورستر بۆ چارەسەرکردن.

جێفری مۆگیل، پرۆفیسۆر لە بەشی دەروونناسی لە زانکۆی مەکگیل و سەرۆکی ئی.پی.تایلۆر لە توێژینەوەکانی ئازار دەڵێت :
“بۆ چەندین دەیە ئەوە کارێکی پزیشکی ستاندارد بووە کە ئازار
بە دەرمانی دژە هەوکردن چارەسەر بکرێت. بەڵام بۆمان دەرکەوت کە ئەم چارەسەرە کورتخایەنە دەتوانێت ببێتە هۆی کێشەی درێژخایەنتر” .

جیاوازی نێوان ئەو کەسانەی کە باشتر دەبن و ئەوانەی باش نابن

Advertisements

لە توێژینەوەکەدا کە لە 11ی ئاداری 2022 لە گۆڤاری Science Translational Medicine بڵاوکراوەتەوە، توێژەران میکانیزمەکانی ئازاریان لە هەردوو مرۆڤ و مشکدا تاوتوێ کردووە. بۆیان دەرکەوتووە کە نیوترۆفایلەکان – جۆرێکە
لە خڕۆکە سپییەکانی خوێن کە یارمەتی جەستە دەدات بەرەنگاربوونەوەی هەوکردن – ڕۆڵێکی سەرەکی دەگێڕێت
لە چارەسەرکردنی ئازاردا.

لودا دیاتچێنکۆ پرۆفیسۆر لە فاکەڵتی پزیشکی، فاکەڵتی پزیشکی ددان و سەرۆکی توێژینەوەی نایابی کەنەدا لە جیناتیکی ئازاری مرۆڤ دەڵێت : ” لە شیکردنەوەی جینەکانی ئەو کەسانەی کە بەدەست ئازاری بەشی خوارەوەی پشتەوە دەناڵێنن، ئێمە گۆڕانکاری چالاکمان لە جینەکاندا بە تێپەڕبوونی کات لەو کەسانەدا بەدیکرد کە ئازارەکەیان نەما. پێدەچوو گۆڕانکاری لە خانەکانی خوێن و چالاکییەکانیان گرنگترین هۆکار بێت، بە تایبەت لە خانەکاندا کە پێیان دەوترێت نیوترۆفایلەکان”.

هەوکردن ڕۆڵێکی سەرەکی دەگێڕێت لە چارەسەرکردنی ئازاردا

ئاماژەی بەوەش کردووە، “نیوترۆفایلەکان زاڵن بەسەر قۆناغە سەرەتاییەکانی هەوکردندا و قۆناغێک بۆ چاککردنەوەی زیانەکانی شانەکان دادەنێت. هەوکردن بە هۆکارێک ڕوو دەدات، و پێدەچێت مەترسیدار بێت دەستوەردان لێی بکەیت” پرۆفیسۆر مۆگیل دەڵێت، کە هاوکات ئەندامی سەنتەری ئالان ئێدواردزە بۆ توێژینەوە لەسەر ئازار لەگەڵ پرۆفیسۆر دیاچێنکۆ.

بلۆککردنی نیوترۆفیلەکان لە مشکدا ماوەی ئازاری تا دە هێندە زیاد دەکات. دەرمانی دژە هەوکردن و ستیرۆیدەکانی وەک دێکسامیسازۆن و دایکڵۆفیناک هەمان کاریگەرییان هەبوو، سەرەڕای ئەوەی لە سەرەتاوە یارمەتیدەر بوون لە دژی ئازار.

Advertisements


 هەروەها ئەم ئەنجامانە بە توێژینەوەیەکی جیاواز لەسەر
500 هەزار کەس لە بەریتانیا پشتڕاست دەکرێنەوە، کە دەریخستووە ئەوانەی دەرمانی دژە هەوکردنیان بەکارهێناوە بۆ کەمکردنەوەی ئازارەکانیان ئەگەری زیاتریان هەیە دوای دوو بۆ دە ساڵ ئازاریان هەبێت، ئەمەش کاریگەرییەکە لەسەر ئەو کەسانە بەدی نەکراوە کە… ئەسیتامۆفین یان دەرمانی دژە خەمۆکی خواردووە.

سەرلەنوێ بیرکردنەوە لە چارەسەری پزیشکی ستاندارد بۆ ئازاری توند


 ئاماژەی بەوەش کردووە، “دۆزینەوەکانمان ئەوە پیشان دەدەن کە ڕەنگە کاتی ئەوە هاتبێت کە سەرلەنوێ بیر لە شێوازی چارەسەرکردنی ئازاری توند بکەینەوە. خۆشبەختانە دەتوانرێت ئازار بە شێوازی تر نەهێڵرێت کە دەستوەردان لە هەوکردن لەخۆ ناگرێت” ماسیمۆ ئەلیگری، پزیشک لە پۆلیکلینیکۆی نەخۆشخانەی مۆنزا لە ئیتاڵیا و ئەنسەمبڵ هۆسپیلیێر دی لا کۆت لە سویسرا دەڵێت.


 پرۆفیسۆر دیاچێنکۆ دەڵێت: “بۆمان دەرکەوت کە چارەسەرکردنی ئازار لە ڕاستیدا پرۆسەیەکی بایۆلۆجی چالاکە”. ئەم دۆزینەوانە پێویستە بەدواداچوونیان بۆ بکرێت بە تاقیکردنەوە کلینیکییەکان کە ڕاستەوخۆ دەرمانی دژە هەوکردن بەراورد بکەن لەگەڵ ئازارشکێنەکانی تر کە ئازار و ئازارەکان کەم دەکەنەوە بەڵام هەوکردنەکان تێکنادەن

بۆ زانیاری زیاتر لەسەر ئەم بابەتە دەتوانن کرتە لەم بەستەرەی خوارەوە بکەن:

Advertisements

Read More  Zeelamo Science News

Related Articles

توێژینەوەیەکی بۆماوەیی دەریدەخات کە ستاتینەکانی دابەزاندنی کۆلیسترۆڵ لەوانەیە مەترسی تووشبوون بە نەخۆشی ئاوی سپی چاو زیاد بکات

بەپێی توێژینەوە نوێیەکان، ئەو کەسانەی کە گۆڕانکاری بۆماوەیی پەیوەندییان بە دابەزاندنی ڕێژەی کۆلیستڕۆڵی LDL- هەیە هاوشێوەی دەرمانی ستاتین، پێدەچێت مەترسی تووشبوونیان بە ئاوی سپی چاو…

توێژینەوەیەک : نەزۆکی لە پیاواندا ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی مەمک زیاد دەکات

نەزۆکی لە پیاواندا دەتوانرێت پەیوەست بێت بە کێشە تەندروستییەکانی دیکەشەوە. توێژینەوەیەک کە بەم دواییە لە گۆڤاری journal Breast Cancer Researchبڵاوکراوەتەوە، پەیوەندییەکی بەهێزی نێوان شێرپەنجەی مەمک…

ئایا پێویستت بە چوارەم ژەمی ڤاکسینی کوڤید-19 هەیە؟ دکتۆرێکی شارەزای بواری پەتا وەڵامی پرسیارەکە لەڕێی دواین توێژینەوەوە دەداتەوە

لە کۆتایی ئازاری 2022دا، بەڕێوبەرایەتی خۆراک و دەرمانی ئەمریکا (FDA) چوارەم ژەمی ڤاکسینی COVID-19ی بۆ کەسانی لاواز لە ویلایەتە یەکگرتووەکان دا، جوڵەیەک کە بە خێرایی…

بەم زووانە ڕەنگە بەرهەمهێنانی دەرمانی چارەسەرکردنی ئاوی سپی چاو وەدی بێت !

پسپۆڕێکی زانکۆی ئەنگلیا ڕوسکین لە بەریتانیا، سەرکردایەتی کارکردن لەسەر دەرمانێکی چارەسەری ئاوی سپی چاو دەکات،کە ئەنجامێکی بەڵندەر لە پشکنینەکانی تاقیگەدا نیشان دەدات.  لە ئێستادا ئاوی…

حەبی نوێی کۆنترۆڵی مناڵ خستنەوە بۆ پیاوان بە شێوەیەکی کاریگەرانە ڕێگری لە دووگیانی دەکات و هیچ کاریگەرییەکی لاوەکی نییە

ژنان چەندین بژاردەی دژە سکپڕیان هەیە، لە حەبەکانەوە بۆ پێچانەوە بۆ ئامێرەکانی ناوەوە، لە ئەنجامدا، زۆربەی باری نەهێشتنی سکپڕبوون ئافرەتان هەڵیدەگرن. بەڵام بژاردەکانی کۆنتڕۆڵی مناڵ…

نەخێر، کوتانی کۆڤید-19 نەزۆکت ناکات

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی هۆشداری داوە کە جیهان ڕووبەڕووی دوو پەتا دەبێتەوە یەکێک بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنایە، بەڵام ئەوی تر کە بەهەمان شێوە مەترسیدارە، بڵاوبونەوەی زانیاری هەڵە…