پاککردنەوەی دیواری سیستەمی ڕیڤێرس ئسمۆزس بۆ سیستەمی پاکردنەوەی ئاو لە کۆمپانیاکانی بەرهمهێنانی دەرماندا..

بە بەکارهێنانی ماددەی کیمیایی بەهێز دەکرێ زیان بە سیستەمی ڕیڤێرس ئۆزمۆسس بگەیەنێت، بۆسە لەجێی ئەوە ئەکرێ
بە ئاوی گەرم پاک بکرێتەوە.

یەکێ لەو پێکهاتەی سەرەکیانەی لە دروستکردنی زۆربەی
ئەو بەرهەمە دەرمانیانەی کە خەڵک بەکاریدەهێنن بریتییە لە ئاو. بە سەرنجدان بە نیگەرانییەکان کە هەمیشە لە زیادبووندان سەبارەت بەو پێکهاتانەی کە بۆ دروستکردنی بەرهەمە دەرمانییەکان بەکاردەهێنرێن، گرنگە دڵنیا بین لەوەی کە ئاوی بەکارهێنراو جێگیر و یەکگرتووە.

سیستەمی Reverse Osmosis (RO) لە دڵی پرۆسەی پاککردنەوەی ئاودایە. پەردەی پۆلی_ئەمایدی نیمچە تێپەڕ بەکار دەهێنێت بۆ ڕەتکردنەوەی پیسییە ئۆرگانیکی و ئایۆنییەکان
کە بەڕێژەی 99% چوستی دابین دەکات

کونیلەکانی پەردەی RO، کەوتۆتە نێوان سیگمێنتێکی سێنسەری ڕاستەقینە لە ناو مۆڵیکولەکانی پۆڵیئەمایدا. پەردەکان ئەوەندە گەورەن کە ڕێگە بە تێپەڕینی مۆلیکولەکانی ئاو بدەن، بەڵام ئەوەندە گەورە نین کە ڕێگە بە تێپەڕبوونی ئایۆنە کیمیاییە ئاودارەکان بدەن. لە خوارەوە سەیرێک دەکەین کە چۆن پاککردنەوەی پەردەکان لە سیستەمی ئاوی پاککراوەدا ئەنجام دەدرێت .


چەندین هۆکار کاریگەرییان لەسەر هەڵبژاردنی تێپەڕینی مۆلیکولەکانی ئاو هەیە، لەوانە پەستانی جیاواز لە سەرانسەری پەردەکاندا، پلەی گەرمی و pH. بە بەکارهێنانی کارکردن و کۆنتڕۆڵی دروستەوە ، پەردەی RO دەتوانێت کوالیتی کەمکردنەوەی میکرۆب، ژەهری ناوەوە و مادەیی کیمیایی
لە جۆگە ئاوییەکانەوە بەدەست بهێنن.

Advertisements

بۆ ئەوەی گەشەی میکرۆبەکان کۆنترۆڵ بکرێت، پێویستە سیستەمی ئاوی پاککراوە بە بەردەوامی، پاکوخاوێنکردنی کیمیایی بۆ ئەنجام بدرێت. ئەمە یارمەتی پارچەپارچەکردنی
هەر بایۆفیلمێک دەدات کە ڕەنگە بەکتریا زیندووەکان بپارێزێت
لە بەرکەوتن لەگەڵ پاککەرەوەکە. سەرەڕای ئەوەش ئەو پیسبوونانە لا دەبات کە دەتوانن کارلێک لەگەڵ ماددە پاککەرەوەکەدا بکەن و کەمی بکەنەوە . پاککردنەوەی سیستەمی ئاوی پاککراوە پێویستە بە بەکارهێنانی RO bypass ئەنجام بدرێت.

پەردەی RO لە ڕووی کیمیاییەوە هەستیارن و لەوانەیە بەهۆی ماددە کیمیاییە بەهێزەکانەوە زیانیان پێ بگات. بۆیە پاککردنەوەی پەردەی RO بە بەکارهێنانی ئاوی گەرمەوە ئەنجام دەدرێت.
ئاوی گەرمی پاککراوە (80 پلەی سیلیزی) لە ڕێگەی پەردەکانی RO دەسوڕێتەوە. میکرۆبە پیسکەرەکان لە پەردەی ROدا
لا دەبات . پاککردنەوەی سیستەمی ئاو بە ئاوی گەرم پێویستە هەموو هەفتەیەک ئەنجام بدرێت.

 پەردەی RO کونیلەی زۆر وردی هەیە کە لەوانەیە پیسییە بچووکەکان لە ئاوی ڕۆیشتوو بۆ ناو ROدا توابێتنەوە.
دەتوانرێت بە زیادبوونی پەستانی پشتەوەی پەردەی RO دیاری بکرێت، ئەم گیرانە دەبێت بە شۆردنی پشتەوەی پەردەی RO لاببرێت. فرێکوێنسی شۆردنی پشتەوە بەندە بە بەکارهێنانی سیستەمی ئاو و کوالیتی ئاوی ڕۆیشتوو، بەڵام دەبێت لانیکەم جارێک بێت لە 24 کاتژمێردا. یارمەتیدەر دەبێت بۆ کەمکردنەوەی دروستبوونی بایۆفیلم لەسەر پەردەی RO.

شیکاری بۆ میکرۆب بۆ ئاوی ڕەتکراوەی RO دەبێت باری میکرۆبی لەسەر پەردەی ئسمۆزی پێچەوانە ئاگادار بکاتەوە، زیادبوونی باری میکرۆبی لەم نموونەیەدا دەبێت ئاماژە بە زیادبوونی بڕی میکرۆب لەسەر ڕووی پەردەکە بکات، کە پێویستی بە پاشەکشەکردن یان پاککردنەوەی ئاوی گەرمی پەردەی RO و تەواوی سیستەمەکە هەیە.

بۆ زانیاری زیاتر لەسەر ئەم بابەتە دەتوانن کرتە لەم بەستەرەی خوارەوە بکەن:

Read More  Zeelamo Science News

Related Articles

نەخێر، کوتانی کۆڤید-19 نەزۆکت ناکات

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی هۆشداری داوە کە جیهان ڕووبەڕووی دوو پەتا دەبێتەوە یەکێک بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنایە، بەڵام ئەوی تر کە بەهەمان شێوە مەترسیدارە، بڵاوبونەوەی زانیاری هەڵە…

توێژینەوەیەک : نەزۆکی لە پیاواندا ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی مەمک زیاد دەکات

نەزۆکی لە پیاواندا دەتوانرێت پەیوەست بێت بە کێشە تەندروستییەکانی دیکەشەوە. توێژینەوەیەک کە بەم دواییە لە گۆڤاری journal Breast Cancer Researchبڵاوکراوەتەوە، پەیوەندییەکی بەهێزی نێوان شێرپەنجەی مەمک…

ماددەیەکی نوێی کاربۆنی بۆ بەدەستهێنانی بایۆ ئەلەکترۆنیکیی باشتر

سەرەڕای بەربڵاویی بەکارهێنانی ، لەبواری کلینیک و گواستنەوەی دەرمان، هەستەوەری ورد، و وێکخستنی شتومەک– دەرخستەکانی گلۆکۆز، ،چارەسەرە ئەلەکترۆ- دەرمانسازییەکان—ئەو ئامێرە بایۆئەلەکترۆنیانەی ڕەق دەبن، هێزی ناکارا.ماددەی…

کاریگەری لاوەکی نوێی دەرمانە بەناوبانگەکان دۆزرایەوە: دەرمانی دژە هەوکردن دەتوانێت ببێتە هۆی ئازاری درێژخایەن

هەر کاتێک سەرئێشەت هەبوو، پشتت ئازاری بوو، هەوکردنی جومگەکانت بوو، یان تات هەبوو، ئەگەری ئەوە هەیە کە هەندێک دەرمانی دژە هەوکردن بخۆیت. وەک دەرمانی دژە…

فلتەرێکی پاککەرەوەی ئاو دروستکراو لە ماددەی نانۆوایەر – نانۆتیوب دەستگەیشتنی ئاسان بۆ ئاوی پاکی خواردنەوە دەستەبەر دەکات

تەنانەت هەتا ئەمڕۆ، ئاوی پاک ئیمتیازێکە بۆ زۆربەی خەڵکی جیهان. بەگوێرەی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی بەلایەنی کەمەوە 1.8 ملیار کەس ئاوی پیس بۆ خواردنەوە بەکاردێنن وتا…

حەبی نوێی کۆنترۆڵی مناڵ خستنەوە بۆ پیاوان بە شێوەیەکی کاریگەرانە ڕێگری لە دووگیانی دەکات و هیچ کاریگەرییەکی لاوەکی نییە

ژنان چەندین بژاردەی دژە سکپڕیان هەیە، لە حەبەکانەوە بۆ پێچانەوە بۆ ئامێرەکانی ناوەوە، لە ئەنجامدا، زۆربەی باری نەهێشتنی سکپڕبوون ئافرەتان هەڵیدەگرن. بەڵام بژاردەکانی کۆنتڕۆڵی مناڵ…