توێژینەوەیەک : نەزۆکی لە پیاواندا ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی مەمک زیاد دەکات

نەزۆکی لە پیاواندا دەتوانرێت پەیوەست بێت بە کێشە تەندروستییەکانی دیکەشەوە. توێژینەوەیەک کە بەم دواییە
لە گۆڤاری journal Breast Cancer Researchبڵاوکراوەتەوە، پەیوەندییەکی بەهێزی نێوان شێرپەنجەی مەمک و نەزۆکی لە پیاواندا ئاشکرا دەکات. توێژینەوەکە ئاماژە بەوە دەکات کە هەرچەندە شێرپەنجەی مەمک لە پیاواندا کەمترە، بەڵام ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی مەمک لە پیاوانی نەزۆکدا دوو هێندەیە بە بەراورد بەو پیاوانەی کە هیچ کێشەیەکی منداڵبوونیان نییە.

 زیاتر لە 12 ساڵ تیمێک لە توێژەران لە پەیمانگای توێژینەوەی شێرپەنجە لە لەندەن یەکێک لە بەرفراوانترین توێژینەوەکانیان لەسەر نەخۆشانی شێرپەنجەی مەمکی نێر لە ئینگلتەرا و وێڵز ئەنجامدا. لە میانی توێژینەوەکەیاندا توێژەران چاوپێکەوتنیان لەگەڵ نزیکەی 1998 نەخۆشی شێرپەنجەی مەمک ئەنجامدا و زانیارییەکانی توانای منداڵبوونیان بەراورد کردووە لەگەڵ زانیارییەکانی زیاتر لە 1500 کەسی دیکەی نێر کە بەدەست نەخۆشییەکە نەناڵێنن.

دەرەنجامەکانی توێژینەوەکە چەند وردەکارییەکی گرنگیان ئاشکرا کردووە:

 شێرپەنجەی مەمک لە پیاواندا ئەفسانە نییە بەڵکو نهێنییە

 خاڵێکی گرنگ کە دەبێت لەبیرت بێت ئەوەیە کە حاڵەتەکانی شێرپەنجەی مەمک زیاتر لە مێینەکاندا ڕوودەدەن و لە کۆی هەر 100 تووشبووی شێرپەنجەی مەمک لە ئەمریکا 99 حاڵەتیان مێینەن. دەرکەوتووە کە شێرپەنجەی مەمک لە خانماندا پەیوەندی بە هۆکارە بۆماوەییەکان و زاوزێکانەوە هەیە. ئەو گۆڕانکاریانەی کە دەبنە هۆی نەخۆشییەکە لە جەستەی مێینەدا لەوانەیە بەهۆی جینەکانی بۆماوەیی، پیربوون، بەرکەوتن بە تیشک، خواردنەوەی کحول و ناهاوسەنگی هۆرمۆنەکانەوە سەرهەڵبدەن.

بەڵام لە حاڵەتی پیاواندا نەخۆشییەکە دەگمەنە و زۆرجار بە نهێنی دادەنرێت چونکە زاناکان تا ئێستا دڵنیا نین کە چی دەبێتە هۆی دروستبوونی جینەکانی پەیوەست بە شێرپەنجەی مەمک لە پیاواندا. یەکێک لە نووسەرانی توێژینەوەکە، دکتۆر مایکل جۆنز، بە تیشک خستنە سەر تێڕوانینێکی هەڵەی باو سەبارەت بە نەخۆشییەکە، وتی “زۆرجار شێرپەنجەی مەمک وەک شتێک بیری لێدەکرێتەوە کە تەنها تووشی ژنان دەبێت، بەڵام دەتوانرێت پیاوانیش تووشی نەخۆشییەکە ببن”.

ساڵانە لە بەریتانیا نزیکەی 80 پیاو بەهۆی شێرپەنجەی مەمکەوە گیانیان لەدەست دەدەن. لە کاتێکدا لە ئەمریکا زیاتر لە 500 نەخۆشی شێرپەنجەی مەمکی نێر لە ساڵی 2017دا گیانیان لەدەستداوە. بەپێی خەمڵاندنێکی کۆمەڵەی شێرپەنجەی ئەمریکی، دەتوانرێت زیاتر لە 2700 حاڵەتی نوێی شێرپەنجەی مەمکی نێر لەمساڵدا تەنها لە ئەمریکا تۆمار بکرێت.

کێشەکانی نەزۆکی لە نێرەکاندا پەیوەندی ڕاستەوخۆی بە شێرپەنجەی مەمکەوە هەیە


 هەرچەندە هۆکاری تووشبوون بە شێرپەنجەی مەمک لە پیاواندا نەزانراوە، بەڵام لە توێژینەوەکەیاندا دکتۆر جۆنز و هاوکارەکانی ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی مەمک لە پیاوانی تووشبوو بە نەخۆشی کلاینفێڵتەر زیاترە. ئەم حاڵەتە بۆماوەییە کاریگەری خراپی لەسەر گەشەی کۆئەندامی زاوزێ و بەرهەمهێنانی سپێرم لە پیاواندا هەیە. یەکێکی دیکە لە دۆزینەوەکان کە توێژەرانی تووشی سەرسوڕمان کرد، ئەوە بوو کە ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی مەمک لە پیاواندا کەم دەبێتەوە لەگەڵ زیادبوونی ژمارەی منداڵان.

لە ماوەی توێژینەوەکەدا زیاتر لە پیاوان کە نەزۆک بوون تووشی شێرپەنجە بوون. ئەم شیکارییە هەردوو کەسی هاوسەرگیری و هاوسەرگیری نەکراوی لەخۆگرتبوو، و هەر کەسێک پشکنینی بۆ کرا بۆ مێژووی کلینیکی خۆی سەبارەت بە منداڵبوون. لە کۆتاییدا، کاتێک توێژەران داتاکانی پەیوەست بە منداڵبوون لە تووشبووانی شێرپەنجەی مەمک بەراوردیان کرد بە 1597 پیاوی ئاسایی، گەیشتنە ئەو ئەنجامەی کە “نەزۆکی پیاوان پەیوەندی بە بەرزبوونەوەی مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجەی مەمک لە پیاوان هەیە.”

ئەوەی جێگای سەرنجە، شێرپەنجەی مەمک تاکە نەخۆشی نییە
کە پەیوەندی بە نەزۆکییەوە هەیە لە پیاواندا. هەندێک لە توێژینەوەکانی پێشوو ئاماژەیان بەوە کردووە کە ئەو پیاوانەی کێشەی منداڵبوونیان هەیە زیاتر تووشی نەخۆشی شەکرە و نەخۆشییەکانی دڵ و تێکچوونی گورچیلە دەبن.

 دکتۆر جۆنز پێی وایە ئەو دۆزینەوانەیان کە نەزۆکی بە شێرپەنجەی مەمک لە پیاوان دەبەستنەوە، زۆر گرنگن. لەگەڵ لێکۆڵینەوەی زیاتر دەتوانن زانیاری زیاتر دەربارەی هۆکاری بنەڕەتی شێرپەنجەی مەمک لە هەردوو نێر و مێدا ئاشکرا بکەن. نووسەرەکە وتی، “توێژینەوەکەمان پێشنیاری ئەوە دەکات کە پیاوانی نەزۆک لەوانەیە دوو هێندە زیاتر لەوانەی کە کێشەی منداڵبوونیان نییە تووشی شێرپەنجەی مەمک بن. هۆکارەکانی پشت ئەم پەیوەندییە ڕوون نین و پێویستە لێکۆڵینەوە لە ڕۆڵی بنەڕەتی هۆرمۆنەکانی منداڵبوون لە پیاوان بکرێت لەسەر مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجەی مەمک لە پیاواندا. هیوادارین ئەمە ببێتە هۆی تێگەیشتن لە هۆکارە بنەڕەتییەکانی شێرپەنجەی مەمکی نێر، و لەوانەیە تەنانەت مێش”.

بۆ زانیاری زیاتر لەسەر ئەم بابەتە دەتوانن کرتە لەم بەستەرەی خوارەوە بکەن:

Read More  Zeelamo Science News

Related Articles

حەبی نوێی کۆنترۆڵی مناڵ خستنەوە بۆ پیاوان بە شێوەیەکی کاریگەرانە ڕێگری لە دووگیانی دەکات و هیچ کاریگەرییەکی لاوەکی نییە

ژنان چەندین بژاردەی دژە سکپڕیان هەیە، لە حەبەکانەوە بۆ پێچانەوە بۆ ئامێرەکانی ناوەوە، لە ئەنجامدا، زۆربەی باری نەهێشتنی سکپڕبوون ئافرەتان هەڵیدەگرن. بەڵام بژاردەکانی کۆنتڕۆڵی مناڵ…

توێژینەوەیەکی نوێ دەری دەخات کەمی ڤیتامین D دەبێتە هۆی نەخۆشی بیرچوونەوە

بیرچوونەوە بریتییە لە کەمبوونەوەی کارکردنی مەعریفی لەگەڵ لەدەستدانی توانای بیرهێنانەوە، بیرکردنەوە، چارەسەرکردنی کێشەکان، یان بڕیاردان — ئەگەر تا ئەو ڕادەیە پێشکەوتووە کە دەستوەردان لە ئەنجامدانی…